کاژمێر ٣:٤٥ خولەکی بەرەبەیانی ڕۆژی ھەینی، تەرمی ئەو ١٦ كۆچبهرهی باشووری كوردستان کە بەهۆی نوقمبوونی بەلەمەکەیانەوە لە ئاوی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا گیانیان لە دەست دا، دەگەڕێندرێنەوە باشووری کوردستان.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، گەڕاندنەوەی ئەو تەرمانە بەهۆی دواکەوتنی پرۆسەی ناسینەوە و پشتڕاستکردنەوەی دی ئێن ئهی ماوەی مانگێک دوا کەوت، کە ئەوەش بە هەماهەنگی لە نێوان نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە فەرەنسا لەگەڵ وەزارەتی داد و ناوخۆ و پۆلیس و تیمی لێکۆڵەرەوەی فەرەنسا بەڕێوەچوو.