ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له شۆفێران و كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران و ده‌ورووبه‌ر، بۆ گه‌یشتن به داواكارییه‌كانیان له‌به‌رده‌م شاره‌داری تاران كۆبوونه‌وه.
شۆفێران و كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران و ده‌ورووبه‌ر، خوازیاری ده‌ست به‌جێ جێبه‌جێ كردنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان بوون. به‌شداربووانی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه ڕایانگه‌یاند: تا گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان درێژه به كۆبوونه‌وه‌كانیان ئه‌ده‌ن.