ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له شاره‌كانی “كرماشان”، “خۆڕه‌م ئاباد” و ” ته‌ورێز” له ناڕه‌زایه‌تی به خراپی باری مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه.
له شاری “كرماشان” خانهنشینكروان به ڕاخستنی سفره‌ی به‌تاڵ ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست خراپ بوونی باری مه‌عیشه‌ت ده‌ربڕی و خوازیاری جێبه‌جێ كردنی داواكارییه‌كانیان بوون. هه‌روه‌ها له شاره‌كانی “خۆوڕه ئاباد” و “ته‌ورێز” به‌شداربووان به وتنه‌وه‌ی دروشمی “ته‌نیا ڕێگه‌ی نه‌جات له هه‌ژاری، هاواری سه‌ر شه‌قامه” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست سه‌ره‌نج نه‌دانی ڕژیم به دۆخی مه‌عیشه‌تی خانهشنینكراوان ده‌ربڕی و خوازیاری وه‌دیهاتنی داواكارییه‌كانیان بوون.