سه‌دان كه‌س له دانیشتووانی شاری كامیاران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تی به ئێعدامی جهنایهتكارانهی “حه‌یده‌ر قۆربانی” له‌به‌رده‌م ماڵی ئه‌و هاووڵاتییه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی كامیاران سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات و هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌به‌رده‌م ماڵی زیندانی سیاسی ئێعدام كرا‌و “حه‌یده‌ر قۆربانی” كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشمی “شه‌هید نامرێت” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌ربڕی.