دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شارەدێی نێ سەر بە شاری مەریوان کە ١٠ رۆژ پێش لە شاری سنە دەستەبسەر کرابوون، بۆ زیندانی ئیتلاعاتی شاری مهریوان گوازرانەوە.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥ی مانگی سەرماوەز، دوو هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی شارەدێی نێ بە ناوەکانی “محەمەد نیک پەی و فارۆق نیک پەی” بۆ زیندانی ئیتلاعاتی مەریوان گوازراونەتەوە. شایانی باسه ئهو دوو هاووڵاتییه کە کوڕەمامی یەکترین له ڕێكهوتی ڕۆژی پێنج شەممە ١٨ی مانگی سەرماوەز لە شاری سنە بە بێ نیشاندانی هیچ بەرگەیەکی دادوەری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کران