زۆر بە داخەوە ئاگاداربوینەوە کە هاوڕێ “جەمیل خودامورادپوور” پێشمەرگەی کۆمەڵە و ئەندامی پێشووی حیزبی کۆمۆنیستی ئیران، ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز لە وڵاتی هۆڵەند بە هۆی نەخۆشی شێرپنجە گیانی ئازیزی بەختکرد.
هاوڕێ “جەمیل خودامورادپوور” ساڵی ١٣٣٧ی هەتاوی لە شاری سنە لە بنەماڵەێکی زەحمەتکیش چاوی بە دنیا هەڵهێنا . وەک زۆر منداڵی ئەو وڵاتە لەگەڵ کار و رەنج ئاشنا بوو و هه‌تا قۆناغی دیپلۆم لە شاری سنە درێژه‌ی به خوێندن دا و لەگەڵ پۆلێک لە هاوڕێانی لە سەردەمی شۆڕشدا لە شاری سنە دەستی به خه‌بات و چالاكی کرد و دواتر په‌یوه‌ست بووه ڕیزه‌كانی پڕ له شانازی كۆمه‌ڵه و وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئازا و دڵسۆز له ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له خه‌بات به‌رده‌وام بوو. شایانی باسه سێ برای دیكه‌ی هاوڕێ “جه‌میل خودامورادپوور” لە تێکۆشەرانی ناسراوی شاری سنە بوون کە بە داخەوە دواتر دوو كه‌سیان به‌ناوه‌كانی هاوڕێ “جەماڵ و شەریف خۆدامورادپور” لە ریزەکانی کۆمەڵە گیانیان به‌ختکرد. هاوڕێ “جه‌میل” ساڵی ١٩٩٣ وه‌ك په‌نابه‌ری سیاسی له وڵاتی هۆڵه‌ند نیشته‌جێ بوو و به‌داخه‌وه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پێش تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوو و به‌و هۆیه‌وه ماڵئاوایی له ژیان كرد.