کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ماڵئاویی لە ژیانی پێشمەرگەیەکی دێرینی کۆمەڵە لە شاری مهاباد

ماڵئاویی لە ژیانی پێشمەرگەیەکی دێرینی کۆمەڵە لە شاری مهاباد 3

بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری مهاباد، ئاگادار کراین کە ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، پێشمەرگەی دێرین و سیمای دڵسۆز و خۆشناوی خەڵکی مهاباد، هاورێ “کەریم ئاتشبار” ناسراو بە “کەریم وسۆکەڵ” بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان، بنەمەڵە و ئازیزانی کرد.

هاورێ “کەریم” لە لاوانی خوێنگەرم و تێکۆشەری مهاباد و بەشدار لە راپەرینی ساڵی ١٣٥٧ی هه‌تاوی دژ بە دەسەڵاتی پاشایەتی بوو. پاش داگیرکردنی شاری مهاباد، بە ریزەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە پەیوست و لە گردانی ٢٤ی مهاباد سازماندرا. لە سەردەمی پێشمەرگایەتیدا زۆر فیداکاری و دڵسۆزی لە خۆی نیشاندا و بەرپرسایەتی دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی لە ناوچەی مهاباد پێ سپێردرا و لە دەیان شەردا بەشداریکرد. هاورێ کەریم بە هۆی کێشەی ژیانی بنەماڵەیی گەرایەوە شوێنی کار و ژیانی، بەڵام هەرگیز سەری بۆ داگیرکەرانی دژ بە ئازادی دانەنواند. بە داخەوە لە ماوەی دوو هەفتە لەوە پێش بە هۆی رووداوێكی هاتووچۆ به‌سه‌ختی بریندار و لە یەکێک لە نه‌خۆشخانه‌كانی شاری مهاباد بەسته‌ری کرا. بەڵام رۆژی پێنج شەممە ٢٥ی مانگی سەرماوەز،  بە هۆی ڕاوەستانی دڵه‌وه‌، بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان کر