بەهۆى تەقینەوەى بۆمبێکى چێنراو لە شارى ئامەدى له توركییه، لانیكه‌م چوار کەس گیانیان لەدەستدا و ١٣ کەسی دیکەش برینداربوون.
پارێزگارى ئامەد لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کردووە، كه له‌كاتی تێپه‌ڕبوونی ئۆتۆمبێلێكى هه‌ڵگری كرێكاران له دەوروبەرى شارۆچكه‌ی قۆڵپی سەربە شارى ئامەد، بۆمبێکی دەستکرد پێیاندا تەقیوەتەوە. ئاماژەى بەوەش کردووە، دواى تەقینەوەکە ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی سەربازی رەوانەی ناوچەکە کراون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە. راشیگەیاندووە، برینداره‌كان گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان و هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمەتبارانى رووداوەکە دەستیان پێکردووە.