کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

دەستبەسەر کرانی پێنج هاووڵاتیی شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم

دەستبەسەر کرانی پێنج هاووڵاتیی شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی

ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی مانگی سەرماوەز، دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی “ئەکبەر فەرەجی” تەمەن ٣٧ ساڵ و خۆشکەزایه‌كی بە ناوی “مەنسوور مورادی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو دوو هاووڵاتییە بە بێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر و پاشان بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ڕۆژی یەکشەممە، لاوێکی تەمەن ٢٥ ساڵی دیكه‌ له‌ شاری مه‌ریوان بە ناوی “جەمشید ڕەزایی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئەو ناوەندە ئەمنییە لە شاری سنە گوازراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە ڕۆژی شەممە ٢٠ی مانگی سەرماوەز، دوو هاووڵاتیی دیكه‌ بە ناوەکانی “زاهید درەخشانی” و “بورهان درەخشانی”، خەڵکی گوندی “نێ”ی سەر بە مەریوان، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران و پاش لێپرسینەوە لەگەڵیان ئازاد کراون و هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ دیار نییه‌ ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ به‌ چ مه‌به‌ستێك بانگهێشتی ئه‌و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌ی ڕژیم كراون.