x
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ڕێوڕه‌سمی “زاگرۆسانه” به هه‌وڵ و تێكۆشانی ژینگه‌پارێزان، چالاكانی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی شاری جوانڕۆ به‌ڕێوه‌چوو و كوێستانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاریان به چاندنی نه‌مام ڕازانده‌وه.
له درێژه‌ی چالاكییه‌كانی ناسراو به “زاگرۆسانه” له شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان، ئه‌م جاره له شاری جوانڕۆ ژینگه‌پارێزان و چالاكانی مه‌ده‌نی به هاوكاری دانیشتووانی ئه‌و شاره هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی چاندنی ده‌نكی به‌ڕوو و نه‌مامیان به دروشمی “كوردستان به باڵای زاگرۆسه‌وه جوانه” له داوێنی چیاكانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره به‌ڕێوه‌برد.
