“سۆران دانشوەر”، چالاکی خوێندکاری خەڵکی مەریوان و خوێندكاری دوکتۆرای فەلسەفەی زانكۆی تەورێز، دوای دوو مانگ لە کرانەوەی زانکۆکان، له مافی بەشداری کردن لە پۆلەکانی خوێندنی بێبهش و بهفهرمی له زانكۆ دهركراوه.
بە پێی ڕاپۆرتی كۆمهڵهی مافی مرۆڤی كوردستان، ئەم چالاکە خوێندکارییە لە ڕۆژانی ڕابردوودا و دوای ئەوەی سەردانی بەشی کارگێڕی زانکۆی تەورێزی کردووە، لەلایەن بەرپرسانی زانکۆوە ئاگادار کراوەتەوە کە ئیدارەی ئیتلاعات ڕێگرە لە درێژەدانی خوێندنی و لە ژێر گوشارەکانی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە زانکۆ دەرکراوە
