بەشیک لە خوێندکارانی خوێندگای “دێرک” ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، بەهۆی ئەوەی مامۆستاکانیان بایکۆتی خوێندنیان کردووە و حكومەت هاوكاریان ناكات، لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆبوونه‌وه و خوازیاری كرانه‌وه‌ی خوێندنگان و درێژه‌دان به‌پڕۆسه‌ی خوێندن بوون.
خوێندنگای دێریک تایبەتە بە خوێندکارانی ئاوارەی ڕۆژئاوای کوردستان و لە شارەدێی “کەسنەزان”ی سەر بە پارێزگای هەولێر هه‌ڵكه‌وتووه. ئه‌و خوێندنگه‌یه ساڵی ٢٠١٤ بۆ خوێندكارانی ڕۆژئاوا كرایەوە و زیاتر لە ٧٠٠ خوێندکاری هەیە، بەڵام بەهۆی بایكۆتی مامۆستایان له هۆڵه‌كانی خوێندن، داخراوه و خوێندكاران خوازیاری سه‌ر له‌نوێ كرانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندنگه‌یه‌ن
