مۆعه‌لیمانی ناڕازی شاری سەقز هاوکات لەگەڵ سێهەمین ڕۆژی به‌ڕێوچوونی ناڕەزایەتی سه‌رانسه‌ری مۆعه‌لیمانی ئێران، بە دروشمی “ئێمە هەموومان ئامانجین” پشتگیری خۆیان بۆ “ئامانج ئەمینی” ڕاگەیاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئامانج ئەمینی” یەکێک لە مۆعه‌لیمانی شاری سەقز ماوه‌ی دوو ڕۆژ له‌مه‌و پێش لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگهێشت كرابوو و سه‌ره‌ڕای لێپرسینەوە، بێڕێزیه‌كی زۆری پێکرابوو و درابوویە بەر لێدان و کوتان. شایانی باسه ڕۆژی دووشه‌ممه هاوكات له‌گه‌ڵ سێهه‌مین ڕۆژی به‌ڕێوه‌چوونی ناڕه‌زایه‌تی سه‌رانسه‌ری مۆعه‌لیمانی شاره‌كانی ئێرانی له زۆربه‌ی شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌وانه سنه، كرماشان، ئیلام، سه‌قز، بۆكان و كامیاران ناڕه‌زایه‌تیه‌كان به‌رده‌وام بوو.
