كرێكارانی شێركه‌تی “ئاریه‌ن تجاره‌تی مانا” كه زیاتر له ٨ ساڵه له‌و شێركه‌ته خه‌ریكی كارن، له دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ١٠ مانگ هێشتا چاره‌نووسی كاریان ناڕوونه و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، زیاتر له ٦٠ كرێكاری شێركه‌تی “ئاریه‌ن تجاره‌تی مانا” له دوای زیاتر له ١٠ مانگ بێكاری و پێدانی به‌ڵێنی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان له لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری ڕژیمه‌وه، هێشتا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان و چاره‌نووسی كاریان ناڕوونه. كرێكارێكی ئه‌و شێركه‌ته ڕایانگه‌یاندووه زیاتر له یه‌ك ساڵه له دوای كردنه‌وه‌ی واحدی “ئه‌لفه‌ینی” پێترۆشیمی له كار بێكار بووینه و له ڕێگه‌ی دادستانی، ئۆستانداری، وه‌زاره‌تی نه‌وت و مه‌جلیس هه‌وڵمان داوه كێشه‌كه‌مان بۆ چاره‌سه‌ر بكرێت كه‌چی سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنێكی زۆر هێشتا هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌وه‌یی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌مان نه‌گیراوه‌ته به‌ر.
