سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هێشتا حوكمی كۆتایی له سه‌ر په‌روه‌نده‌ی ئه‌ندامانی خولی پێشووی شۆرای شاری مه‌هاباد ده‌رنه‌چووه، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز دوو ئه‌ندامی خولی شه‌شه‌می شۆرای ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ركران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه دوو ئه‌ندامی شۆرای شاری مه‌هاباد و دوو كارمه‌ندانی شاره‌داری ئه‌و شاره له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌تا ئێستا هێچ به‌رپرسێكی ڕژیمی ئه‌و شاره له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌پێی وته‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێیی، ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ی شۆرای شاری مه‌هاباد پشتڕاست كراوه‌ته‌وه. شایانی باسه ڕۆژی دووشه‌ممه دوو كارمه‌ندی شاره‌داری شاری دێگوڵانیش به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی له لایه‌ن هێزه‌ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه هه‌تا ئێستا ناسنامه‌یان بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
