ڕۆژی شەممە ٢٠ی مانگی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “شێرکۆ تابناک” خەڵکی بۆکان، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، ئەو هاووڵاتییە مانگی خەرمانانی ئەمساڵ، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی بۆکان، بە تۆمەتی “بڵاوكردنهوهی پڕۆپاگەندە دژی نیزام) و لایهنگری له حیزبێكی كوردستانی دژبهری ڕژیم) بە ٥ مانگ زیندانی تەعزیری و ٧ مانگ زیندانی تهعلیقی مەحکووم کرابوو. شێرکۆ تابناک ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی مانگی پووشپەڕ، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان ئازاد کرابوو.
