بەندکراوێک بە ناوی “ڕوحوڵڵا مەلەکی” تەمەن ٣٠ سال و خەڵکی شاری مێهران کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو، لە ناو بەندیخانەی شاری ئیلام و لە ڕێگای خواردنی دەرمانەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ٩ی مانگی سەرماوەز لە کاتێکدا چوارەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردنی لە ژووری تاکەکەسی تێپەڕ دەکرد، لەرێگای خواردنی دەرمان هەوڵی خۆکوشتنی داوە و ڕۆژی دواتر گیانی لە دەست داوە. شایانی باسه ئەم بەندکراوە ڕۆژی ٦ی مانگی سەرماوەز، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ١٠ ساڵ ناڕوون مانەوەی پهروهندهكهی، مانی لە خواردن گرتبوو و ڕۆژی دووهەمی مانگرتنەکەی لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە دراوەتە بەر لێدان و کوتان و بۆ ژووری تاکەکەسی گوازراوەتەوە
