دانیشتووانی گوندی “ئۆغۆڵ به‌یك”ی سه‌ر به شاری تیكاب، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تی به چالاكییه‌كانی شیركه‌ته‌كانی مه‌عده‌نكاری له‌و ناوچه‌یه و له ناوبردنی ژینگه، كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه، چه‌ندین مه‌عده‌ن به شێوه‌ی نایاسایی له به‌شی “قۆخۆق ده‌ڕڕه”ی سه‌ر به ناوچه‌ی ده‌ربه‌ند كار ده‌كه‌ن و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆریان به زه‌وی و زاری گوندنشینان گه‌یاندووه. به پێی زانیارییه‌كان، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی ئه‌و گوندانه چوونه‌ته به‌رده‌م فه‌رمانداری تیكاب و به‌شێكی دیكه‌ش چوونه‌ته به‌رده‌م ئه‌و شیركه‌تانه و ڕێگه‌یان به درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانیان گرتووه.
