کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتى خەڵکى گوندى “کۆسالار”ى میاندواو سەبارەت بە داخستنى نانەواییەکان

ناڕەزایەتى خەڵکى گوندى کۆسالارى میاندواو سەبارەت بە داخستنى نانەواییەکان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، دانیشتووانی گوندی “كۆسالار”ی سه‌ر به‌ شاری “میاندوئاو” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ داخرانی نانه‌واییه‌كانی ئه‌و گونده‌ له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌ برد.

به‌ وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌، پشکى ئاردى ئەم گوندە دراوەتە کەسێکى سپایی و بەسیجى كه‌ ئارده‌كه‌ له‌ بازاری ئازاد ده‌فرۆشێت و ئەمەش بووەتە هۆى داخستنى نانەواخانه‌كانی ئه‌و گونده‌. دانیشووانی ئه‌و گونده‌ دژى گه‌نده‌ڵی سپای پاسداران و به‌سیج، لە بەرامبەر پارکى ڕووبەڕووى فەرماندارى ئەم شارستانە کۆبوونەوە.