کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی دوو چالاكی ژینگه‌یی له‌ گوندی “ته‌نگیسه‌ر”

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی دوو چالاكی ژینگه‌یی له‌ گوندی ته‌نگیسه‌ر 2

بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی مانگی سەرماوەز، دوو چالاكی ژینگه‌یی و مه‌ده‌نی خه‌ڵكی گوندی “ته‌نگیسه‌ر”ی سه‌ر به‌ شاری سنه‌ به‌ ناوه‌كانی “فەرهەنگ عەیوەزی” تەمەن ٣٠ ساڵ و کەژاڵ نەسری تەمەن ٢٦ ساڵ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاته‌وه‌ دەستبەسەر کران.

بە پێی زانیارییه‌كان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو دوو چالاکە مەدەنی و ژینگەپارێزه و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كانیان دەستبەسەریان کردوون.