کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی دوو هاووڵاتی بۆ زیندانی ناوه‌ندی بۆكان

گواستنه‌وه‌ی دوو هاووڵاتی بۆ زیندانی ناوه‌ندی بۆكان 2

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، “محەمەد حاجی ڕەسووڵ پور” و “جەلال وەفایی”، كه‌ پێشتر لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانه‌كانی شاری ورمێ كرابوون، بۆ جێبەجێکردنی حوکمه‌كه‌یان ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی بۆکان کران.

“محه‌ممه‌د حاجی ڕەسووڵ پور” ڕێکەوتی ۳۰ی بەفرانباری ساڵی ۹۹، لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر و له‌ ڕێکەوتی ١٩ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، بە دانانی وه‌سێقه‌ بە شێوەی کاتی ئازاد کرا و دواجار لەلایەن دادگای بۆکانه‌وه‌ حوکمی ٥مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا. هه‌روه‌ها “جەلال وەفایی” ڕێکەوتی ۲۴ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوە به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به‌ پێنج مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووك كرا.