کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی “کەیهان موکەڕەم ئەنبی” به‌ندكراوی سیاسی زیندانی ورمێ

مانگرتن له‌ خواردنی کەیهان موکەڕەم ئەنبی به‌ندكراوی سیاسی زیندانی

ڕۆژی شەممە ٢٠ی مانگی سەرماوەز، “کەیهان موکەڕەم ئەنبی”، زیندانی سیاسی بەندکراو لە زیندانی ورمێ، لە ناڕەزایەتی به‌و حۆكمه‌ی سه‌پێندراوه‌ به‌سه‌ریدا مانی له‌ خواردن گرت.

ئه‌و هاووڵاتییه‌ لە ڕێکەوتی ٢٢ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هه‌تاوی، هاوڕێ لە گەڵ دوو هاوڵاتی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕ‌ژیمه‌وه‌ لە شاری ورمێ دەستبەسەر کرابوون. به‌ دوای ماوه‌یه‌ك ناوبراو بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم و بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی ڕه‌وانه‌ی زیندانی ورمێ كرا. هه‌روه‌ها لە گەلاوێژی ئەمساڵ بۆ جارێكی دیكه‌ ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌ بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی نێو زیندان” بە ٣ مانگ زیندانی تەعزیری و ٥٠ زەربه‌ شه‌لاق مەحکووم کرابوو.