بەهۆی بێدەنگیی هێزە عێراقییەکان بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی دەوڵەتی تورک لە شەنگال، گەنجانی شەنگال ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ناڕەزایەتییان دەربڕی، بەڵام هێزە عێراقییەکان بە گوللـە وەڵامی ناڕەزایەتیی خه‌ڵكیان دایەوە و بەهۆیەوە ڕۆژنامەنووسێک و گەنجێک بە فیشەکی هێزە عێراقییەکان برینداربوون.
ئێوارەی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ژمارەیەک لە گەنجانی شەنگال لە شارەدێی “سنوونێ”، نارەزایەتییان دژی کاروانێکی هێزە عێراقییەکان دەربڕی و بەهۆی تەقەی هێزە عێراقییەکانەوە ئاڵۆزیی دروستبوو. بەپێی زانیارییەکان دوای ئەوەی ئەمڕۆ بەڕێوەبەریی خۆسەریی شەنگال بڕیاریداوە کارەکانی سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی عێراق بەهۆی جێبەجێ نەکردنی ئەرکەکانیان لە شەنگال ڕابگیرێن، حکومەتی عێراق هێزێکی زۆری ناردووەتە سنووری شەنگال. هێزه‌كانی “ی.پ.ش ش بۆ پارێزگاری له خه‌ڵك وڵامی هێزه‌كانی عێراقیان دایه‌وه و شه‌ڕ و پێكدادان هاته ئاڕاوه و هامرێكی ئه‌رته‌شی عێراق ته‌قیوه‌ته‌وه و چه‌ند سه‌ربازێك بریندار بوون.
