ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، لە پارێزگای حەلەب و شارۆچکەی شەهبای ڕۆژئاوای كوردستان، هێرشەكانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر شەنگال شەرمەزارکران.
لە پارێزگای حەلەب بە دەستپێشخەریی ئەنجومەنی گشتیی “شێخ مەقسوود” و لە شارۆچکەی حەلەبیش بە دەستپێشخەریی “یەکێتیی ئێزدییەکان”ی عەفرین و “یەکێتیی ژنانی ئێزدی”ی عەفرین، ناڕه‌زاه‌تی دژ به هێرشەكانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سه‌ر شەنگال ئەنجامدران. به‌شداربووان به خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی گیانبه‌خت كردووانی شه‌نگال، خوازیاری هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌رانبه‌ر به داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بوون.
