ڕۆژی سێشەممە ١٦ی مانگی سەرماوەز، دوو هاووڵاتی خەڵکی گوندی “بێتاس” و دانیشتووی شاری مەهاباد بە ناوەکانی “لوقمان مەولانی” تەمەن ٤٠ ساڵ و “خەمان ئەحمەدی” تەمەن ٣٨ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، لهلایهكی دیكهوه هاوکات هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “حاجیعەلی کەند” و دانیشتووی مەهاباد بە ناوی “بایزید جەهانگیری” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە. بە وەتی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سێ هاووڵاتییە بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە ماڵی خۆیان دەستبەسەر و پاشان ماڵەکانیان پشکێندراوە و دەستبەسەر مۆبایلەکانیاندا گیراوە. شایانی باسە ئەم سێ هاووڵاتییە دوای دەستبەسەرکران گوازراونەتەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ و هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵیان لەبەسەردەستدا نیە.
