به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی بارینی به‌فر و باران و وشكه‌ساڵی له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو، ئاستی ئاوی ژێرزهویهكانی ئۆستانی كرماشان به‌گشتی نزیكه‌ی یه‌ك میلیارد مه‌تری سێ جا كه‌مبوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان نزیكه‌ی ٢٣ ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو له ئۆستانی كرماشان بوونیان هه‌یه كه له‌م ڕێژه‌یه ١٣ ناوچه‌ی وه‌كوو شاره‌كانی شاباد، سه‌رپێڵ، حه‌سه‌ن ئاوای شیان، زه‌هاو، ڕه‌وانسه‌ر، سونقور، سه‌حنه، كرماشان، كه‌نگاوه‌ر، ماهیده‌شت، میانڕاهان و كرند بۆ كاری كه‌شاوه‌رزی قه‌ده‌غه كراوه، شایانی باسه ئه‌م ساڵ له ئاستی ئۆستانی كرماشان زۆرترین ڕێژه‌ی كه‌م ئاوی له ده‌شته‌كانی شاری كرماشان، كه‌نگاوه‌ر و ماهیده‌شت بووه.
