ڕۆژی پێنج شەممە ١٨ی مانگی سەرماوەز، “محەمەد حاجی ڕەسووڵ پوور” هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای پێنج مانگ بەندکرانەکەی، خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ناساند.
“محەمەد حاجی ڕەسووڵ پوور” ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی مانگی بەفرانبار ئهمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر و دوای سێ حهفته بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. ناوبراو دواجار لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی بۆکان بە سەرۆکایەتی دادوەر پەیمان ڕوستەمی بە تۆمەتی “بڵاوكردنهوهی پڕوپاگەندە دژی ڕژیم و لایەنگیری لە حیزبێكی كوردستانی دژبهری ڕژیم” سزای پێنج مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا. جێگای ئاماژەیە کە هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەر کردنی ناوبرا دەستیان بەسەر مۆبایل، کۆمپیوتەر و کامێرای شوێنی کارەکەیدا گرتبوو.
