کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ئازادی دوو کەس لە دەستبەسەر کراوانی شاری مەریوان

ئازادی دوو کەس لە دەستبەسەر کراوانی شاری مەریوان 1

ڕۆژی شەممە ٢٠ی مانگی سەرماوەز، دوو کەس لە دەستبەسەرکراوانی شارۆچكه‌ی “نێ” بە ناوەکانی “عەبدوڕەحمان ئەشتەک” و “عەبدوڕەحمان ئەفشار” له‌ دوای مانگێک دەستبەسەر کران هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەن و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو هاووڵاتییە لەو ماوەیەی کە دەستبەسەر بوون لەمافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش بوون و ناوەندە ئەمنییەکان ئەوانیان بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری ڕژیم تۆمەتبار کردووە. شایانی باسه‌ ئەو دوو هاووڵاتییە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٢ی مانگی خەزەڵوەر هاوڕێ لەگەل ٤ کەسی دیکەی خەڵکی شارۆچكه‌ی نێ بە ناوەکانی “محەمەد ئەحمەدی”، “فەرید درەخشانی”، “کەیوان مینویی” و “ئیدریس بەهرامی” لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەر کران و لە چارەنووسی ٤ کەسی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی دیکە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.