ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به هۆی پێكدادانی سێ ئۆتۆمبێلی پژۆ، پراید و وانت، له سه‌ر ڕێگای سه‌ڵماس بۆ خۆی، شه‌ش هاووڵاتی گیانیان له ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئۆتۆمبێلێكی جۆری پراید له لاینی خۆی چووه‌ته ده‌ره‌وه و خۆی كێشاوه به دوو ئۆتۆمبێلی پژۆ و وانت دا و به هۆیه‌وه شه‌ش سه‌رنشینی سێ ماشینه‌كه ده‌ست به‌جێ گیانیان له‌ده‌ست داوه و دوو كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون. جێی ئاماژه‌یه كه نه‌بوونی ئیمه‌نی جاده‌یی و ئۆتۆمبێلی ناستاندارد هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی ڕووداوی هاتووچۆ له ئێران دان.
