كرێكارانی شاره‌وانی “گه‌رمیان”، ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به هۆی پێنەدانی مووچەکانیان، مانیان گرتووه و خوڵ وخاشاکێکی زۆر لەناو گەڕەک و شوێنەگشتیەکان کۆبووه‌تەوە.
ماوەی سێ ڕۆژە، کرێکارانی کۆمپانیای “گەردین” بۆ پاککردنەوەی ناو شارۆچکە و شارەدێیەکانی سنوری “گەرمیان”، بەهۆی ئەوەی مووچەیان پێنەدراوە ده‌ستیان له‌كار كێشاوه. “مولود عومەر”، به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و كۆمپانیایه ڕایگه‌یاند: کرێکارانی شاره‌وانی، مووچەی سێ مانگیان وەرنەگرتووە و ده‌ڵێن: به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی هه‌ر به‌ڵێنی درۆیان پێده‌ده‌ن بۆیه بڕیاری مانگرتنمان داوە و ناچینە سەر کار تا پارەكانمان وەرنەگرین، له‌به‌ری ئه‌وهی ته‌نانه‌ت پارەی هاتووچۆکردنیشمان نیە
