سەدان کەس لە ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان، ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، دژی هێرشەکانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سەر “شەنگال” و تیرۆرکردنی “مەروان بەدەل”، ڕێپێوانیان ئەنجامدا و بە وتنەوەی دروشمی “دوێنێ داعش لەناوی دەبردین، ئەمڕۆ توركیا” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌ربڕی.
ڕۆژی هه‌ینی لە شاری “حەسەکە” و شارۆچکەکانی “دەربەسێ”، “تل تەمه‌ر”، “هۆڵ”، “شەدادێ” و کامپی “سەرێکانی” سەدان کەس دژی هێرشەکەی ڕۆژانی ڕابردووی دەوڵەتی تورکیا بۆسه‌ر شەنگال و تیرۆر كردنی “مەروان بەدەل”، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی شەنگال ڕێپێوانیان ئەنجامدا. به‌شداربووان به وتنه‌وه‌ی دروشم ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست بێده‌نگی “مسته‌فا كازمی” سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و هه‌ڵوێست هه‌ڵنه‌گرتنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رانبه‌ر پێشێل كاریه‌كانی توركیا، ده‌ربڕی و خوازیاری پشتیوانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له خه‌ڵكی “شه‌نگال” بوون.
