ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، حکومەتی عێراق ٤١ ته‌رمی دۆزراوی گۆره به‌كۆمه‌ڵه‌كانی داعشی لە بەغداوە گەڕاندەوە بۆ “شەنگال” و لە مەراسیمێک دا و به به‌شداری سه‌دان كه‌س له خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه بە خاکسپێردران.
دوای ئەوەی شەنگال لەلایەن هێزە هاوبه‌شه‌كانه‌وه ڕزگار کرا و دۆخەکە ئارام بوو، حکومەتی عێراق و ڕێکخراوە نیودەوڵەتییەکان دەستیان بە هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی ناوچەکە کرد و بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەکانیان، پاشماوه‌ی ته‌رمی ناو گۆڕە هەڵدراوەکان به مه‌به‌ستی پشكنین ڕەوانەی بەغدا کران. لەناو ئەو كه‌سانه‌ی ته‌رمه‌كانیان دۆزراوه‌ته‌وه، ٣٨ كه‌سیان له گوندی “كۆچۆ”ی سه‌ر به شاری شه‌نگال له لایه‌ن داعشه‌وه کۆمەڵکوژ كرابوون، کە دوای پشکنین و ئاشکراکردنی ناسنامەکانیان، لەگەڵ سێ ته‌رمی ناوچەکانی دیکەی شەنگال، گەڕێندرانەوە ئه‌و ناوچه‌یه و لە مەراسیمێک دا لە گۆڕستانی “کۆچۆ” بە خاک سپێردران.
