بەپێی ڕاپۆرتهكان، دادسەرای موقەدەسی، لقی ئەوین، دەستبەسەرکرانی “کامیل ئەحمەدی”، نووسەر و لێکۆڵەر بۆ ماوەی یەک مانگی دیکە درێژ کردەوە.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی مانگی گەلاوێژ، کامیل ئەحمەدی، نووسەر و لیکۆڵەری زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە خانووی خۆیدا لە شاری تاران لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا. تا ئێستا تۆمەتی وەپاڵدراوی ئەم لێکۆڵەرە ڕانەگەیەندراوە. جێگهی ئاماژهیه، “شەفەق ڕەحمانی”، هاوسەری ئەم لێکۆڵەرە سەبارەت بە دەستبەسەرکرانی هاوسەرەکەی لە ئینستاگرامی خۆیدا نووسیویەتی: “قەراری دەستبەسەرکرانی هاوسەرەکەم، کامیل ئەحمەدی بۆ مانگێکی دیکە درێژ کراوەتەوە.