کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانكوردستان

سزای دەستبەسەرکرانی کاتی بۆ ١٩ هاووڵاتیی بانەیی

سزای دەستبەسەرکرانی کاتی بۆ ١٩ هاووڵاتیی بانەیی 1 1

چاره‌نووسی ١٩ هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی بانە كه‌ لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراون هیشتا ناڕوونه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سنەوە حوكمی ڕاگیرانی یه‌ك مانگی دیكه‌ی ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ركراوانه‌ له‌ زیندانی ئیتلاعاتی شاری سنه‌ تازه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌و ١٩ هاووڵاتییه‌ سه‌ره‌ڕای  تێپەڕبوونی ٢٧ ڕۆژ لە دەستبەسەر کران، تەنیا لەریگای تەلەفوون پەیوەندییان بە بنەماڵەکانیانەوە کردووە و لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و هەروەها مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش كراون.