کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “جەلال وەفایی” بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی

سزای دەستبەسەرکرانی کاتی بۆ ١٩ هاووڵاتیی بانەیی 1

ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی مانگی سەرماوەز، “جەلال وەفایی” خەڵکی شاری بۆکان بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٥ مانگی بەندکرانەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئەو شارە گوازرایەوە.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “جەلال وەفایی” لە حاڵێکدا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە کە بە بەپێی ئاگادار کردنەوەیەک کە بۆی نێردرابوو، دەبوو ڕۆژی شەممە ٢١ی سەرماوەز خۆی بە زیندانی ئه‌و شاره‌ بناسێنێت. شایانی باسه‌ ناوبراو ڕۆژی پێنج شەممە ٢٤ی مانگی پووشپەڕ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان دەستبەسەر و دوای ٣ حه‌فته‌ بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. دواتر لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ئەو شارەوە  بە سەرۆکایەتی دادوەر “پەیمان ڕوستەمی” بە تۆمەتی “بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕوپاگەندە دژی ڕژیم” و لایەنگری لە حیزبێكی دژبه‌ری ڕژیم سزای پێنج مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا. جێگای ئاماژه‌یه‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا شه‌پۆلێكی دیكه‌ی له‌ گرتن و زیندانی كردنی لاوانی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی درووست كردنی فه‌زای ئه‌منی و خه‌فه‌قان له‌ شاره‌كانی ده‌ست پێكردووه‌.