ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانكردنی حقووقی خانه‌نشین كراوان و فه‌رهه‌نگیان، مۆعه‌لیمانی سه‌رانسه‌ری ئێرانی به به‌ڕێوه بردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی بانگهێشت كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌م ڕاگه‌یێندراوه‌دا هاتووه له چوارچێوه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵاواردن و نابه‌رابه‌ری، شۆرای هاوئاهه‌نگی بانگ له سه‌رجه‌م مۆعه‌لیمانی سه‌رانسه‌ری ئێران كردووه كه له مه‌دره‌سه‌كان كۆببنه‌وه و وتنه‌وه‌ی وانه له ئه‌پی “شاد” ڕابوه‌ستێنن. شۆرای هاوئاهه‌نگی داوای له سه‌رجه‌م مۆعه‌لیمانی ئێران كردووه له ڕۆژی شه‌ممه و یه‌كشه‌مه‌ی حه‌فته‌ی داهاتوو واته ٢٠ و ٢١ی مانگی سه‌رماوه‌ز سه‌ره‌ڕای ئاماده‌بوون له مه‌دره‌سه‌كان به‌ڵام به‌شداری كلاسه‌كانی وتنه‌وه‌ی ده‌رس نه‌كه‌ن له شوێنی كاره‌كانیان كۆببنه‌وه.
