ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی شێركه‌تی “سه‌نعه‌ت به‌رقی ئێران” به كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر بینای وه‌زاره‌تی “وه‌زه” خوازیاری پێداچوونه‌وه و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی دامه‌زراندن و دۆخی پیشه‌ییان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌و شێركه‌ته له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران به‌پێی بانگه‌شه‌ی پێشوه‌خته بۆ به‌ڕێوه بردنی كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین، له به‌رانبه‌ر بینای وه‌زاره‌تی “نیرو” ئاماده بوون. كرێكارانی ناڕازی ئه‌و شێركه‌ته خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی پیشه‌یی و دامه‌زراندن و كۆتایی هێنان به كار كردن له‌گه‌ڵ په‌یمانكاری ئه‌و شێركه‌ته بوون.
