ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌هۆی درووستكردنی بهندئاوێك له سه‌ر ڕووباری سیروان له ناوچه‌ی هه‌ورامان، ڕژیم ئاوی ئه‌و ناوچه‌یه بۆ شاره‌كانی خواره‌وه‌ی ئێران ده‌گوازێته‌وه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی بێ ئاوی به‌شێك له گونده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه و هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش به‌و هۆكاره‌وه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیووه.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا ڕژیم ئاوی چۆمی سیروان له نزیک گوندی “نیسانه”ی سەر بە شاری نەوسوود، لەڕێگەی کاناڵە ئاوییەکانی ژێر زەوی بۆ شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران ده‌گوازێته‌وه ئەمە لە حاڵێکدایە که گوندی نیسانه لە کەمئاوترین گوندەکانی شاری نەوسوودە هێچ پلانێك بۆ دابین كردنی ئاوی ئه‌و گونده كه سه‌رچاوه ئاویهكهی لێیه ڕه‌چاو نه‌كراوه، به جۆرێک که دانیشتووانی گوندەکە لەگەڵ قەیرانی جێدی بێ ئاوی ڕووبەڕوو بوونەتەوە.
