به‌پێی ڕاگه‌یێندراوی زانكۆی زانستی پزیشكی كرماشان، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ١٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی مینی بووسێك له ڕێگای “ماهیده‌شت” له ئۆستانی كرماشان دوو خوێندكار گیانیان له‌ده‌ستداوه ١٥ خوێنكاری دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ئۆتۆمبێله كه هه‌ڵگری ١٩ خوێنكاری پۆلی دووهه‌می “ڕاهنه‌مایی” بووه و هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وی ئه‌م هه‌واڵه ٢ كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوو كه‌سی دیكه‌ش باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره و ١٥ خوێندكاری دیكه‌ش بریندارن كه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی كرماشان كراون. شایانی باسه ده‌وترێت ئه‌م ڕووداوه به‌هۆی به‌ریه‌ك كه‌وتنی بارهه‌ڵگرێك له‌گه‌ڵ مینی بووسهكهدا ڕوویداوه.
