ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی سەرماوەز، دوو هاووڵاتیی دیکەی خهڵكی سهقز بە ناوەکانی “محەممەد فەدەوی” تەمەن ٢٣ ساڵ و “ڕەحمەتوڵڵا ساڵحیان” تەمەن ٣٤ ساڵ، خەڵکی گوندی “مەڵقەڕەنیـ”ـی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، ئەو دوو هاووڵاتییە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئهو تۆمهتانهی ئاراستهی ئەو دوو هاووڵاتییە كراوه، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە. شایانی باسه له ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی مانگی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی دیكهی شاری سهقز بە ناوی “زانکۆ مەسعوودی” خەڵکی گوندی “مەڵقەڕەنیـ”ـی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرابوو.
