ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له نوێنه‌رانی پارله‌مانی ئه‌وروپا به‌مه‌به‌ستی به‌فه‌رمی ناساندنی كوژراوه‌كانی ساڵی ٦٧ی ڕژیم وه‌كوو ژینۆساید له دژی مرۆڤایه‌تی ڕاگه‌یێندراوێكیان بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، زیاتر له ١٠٠ نوێنه‌ری پارله‌مانی ئه‌وروپا به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یێندراوێك له یه‌كێتی ئه‌وروپا وڵاتانی ئه‌ندام له‌و پارله‌مانه خوازیاری به ژینۆساید ناساندنی گیان به‌ختكردووانی ساڵی ٦٧ی هه‌تاوی له لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بوون. شایانی باسه ئه‌م ڕاگه‌یێندراوه له لایه‌ن ٢٣ كه‌س له ئه‌ندام پارله‌مانه‌كان و سه‌رۆكی ئه‌و پارله‌مانه و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆمار و ١٤ ئه‌ندامی پێشووی وڵاتانی ئه‌وروپا واژۆ كراوه.
