كرێكارانی په‌یمانی شاره‌داری ئه‌هواز، سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر ئه‌و ناوه‌نده خوازیاری گۆڕانی دۆخی پیشه‌ییان بوون.
كرێكارانی شاره‌داری ئه‌هواز كه له به‌شه‌كانی خزمه‌تگۆزاری و فه‌زای سه‌وز كار ده‌كه‌ن، خوازیاری وه‌ڵانانی هه‌ڵاواردن، گۆڕانی دۆخی پیشه‌ییان له قهرارادادیهوه بۆ ڕه‌سمی بوون. به وته‌ی یه‌كێك له كرێكارانی ئه‌و شاره‌داریه، گه‌ڵاڵه‌ی گۆڕانی دۆخی پیشه‌ییان له‌م دوایانه بۆ به‌شێك له هاوكاره‌كانیان له ژێر ناوی “ئیسارگه‌ر” جێبه‌جێ كراوه و ئه‌مه نادادپهروارهنهیه و ئه‌بێ بۆ ته‌واوی كرێكاران بچێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
