ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ئه‌هواز، به كۆبوونه‌وه به به‌رانبه‌ر ئه‌و ناوه‌نده خوازیاری وه‌دیهاتنی خواسته‌كانیان بوون.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه خوازیاری دابین كردنی ده‌رمانی خۆڕایی و په‌رداختی پاداش و مه‌زایا ده‌اخراوه‌كانیان بوون. هه‌روها خانه‌نشینكراوان خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی حقووق و مه‌زایا بوون و له‌و باره‌وه ده‌ڵین: به‌ڕێوه‌چوونی ماده‌ی ٩٦ی ئیداره‌ی كار بۆ ته‌واوی خانه‌نشینكراوان یه‌كێكی دیكه له داخوازییه‌كانیانه كه سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسانی ڕژیم هێشتا جێبه‌جێ نه‌كراوه.
