ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی ئاگركه‌وتنه‌وه له مه‌دره‌سه‌ی “شین ئاوا”یی سه‌ر به پیرانشار، كچانی ئازاردیتووی ئه‌و ڕووداوه به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی هاورێیانیان یادیان به‌رز ڕاگرتن و خوازیاری جێبه‌جێ كردنی به‌ڵێنه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی بوون.
به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی ڕێكه‌وتی ١٥ی مانگی سه‌رماوه‌زی مه‌دره‌سه‌یه‌كی كچانه‌ی گوندی “شین ئاوا”یی سه‌ر به پیرانشار، دوو خوێندكار به ناوه‌كانی “ساریا ڕه‌سووڵ زاده” و “سه‌یران یه‌گانه” گیانیان له ده‌ست دا و ٢٧ خوێندكاری دیكه‌ش تووشی سووتانی جه‌سته بوون كه وێڕای به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسانی ڕژیم بۆ پێڕاگه‌یشتن به باروودۆخی لێقه‌ومانی ئه‌و ڕووداوه به‌ڵام هیچ یه‌ك له به‌ڵێنه‌كان جێبه‌جێ نه‌كراوه. شایانی باسه كه پتر له ١٥٠ هه‌زار مه‌دره‌سه‌ی ناستاندارد له ئێران هه‌یه و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هیچ بایه‌خێك به داهاتوو و ته‌ندرووستی خوێندكاران نادات.
