ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به هۆی ڕووداوێگی هاتووچۆ له سه‌ر ڕێگای ئاوایی “بڵبه‌ر”ی سه‌ر به ناوچه‌ی هه‌ورامان، هاوڵاتییه‌ك گیانی له ده‌ست دا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و ئۆتۆمبێله له ملهیهكی به‌رزی نزیك گوندی “بڵبه‌ر”ی سه‌ر به ناوچه‌ی هه‌ورامان بۆ ناو دۆڵێك به‌ربووه‌ته‌وه كه به هۆیه‌وه شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه ده‌ست به‌جێ گیانی له ده‌ست داوه و دوو هاووڵاتی دیكه‌ی خه‌ڵكی گوندی “سێف”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان به‌سه‌ختی بریندار بوون كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران.