ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی “كاشی كازروون”ی سه‌ر به ئۆستانی فارس، له ناڕه‌زایه‌تی به داخرانی كارخانه خوازیاری ده‌ست به‌كار كردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوه‌نده و ڕوون كردنه‌وه‌ی دۆخی پیشیه‌ییان بوون.
لانیكه‌م ٢٥٠ كرێكاری ئه‌و كارخانه‌یه كه هه‌ر یه‌كه‌و چه‌ندین ساڵ پێشینه‌ی كارییان هه‌یه به دوای داخرانی ئه‌و كارخانه بێكار كراون و ئێستا له باروودۆخێكی خراپی مه‌عیشه‌تیدا ده‌ژین. كرێكارانی به‌شدار بووی ئه‌و كۆبوونه‌وه خوازیاری ده‌ست به كار كردنه‌وه و پشتیوانی ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوه‌نده و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون.