كۆبوونه‌وه و مانگرتنی كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی له‌سه‌ر به‌سته‌ری وشك بووی “زایه‌نده‌ڕوود”، ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه درا.
له كاتی به‌ڕیوه‌چوونی ئه‌و كۆبوونه‌وه كه له كاتژمێر ٣ی سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌وه ده‌ستی پێكرد، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر خێوه‌تی كه‌شاوه‌رزانی مانگرتوو و خێوه‌تەكانیان سووتاندن. هه‌روه‌ها به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیایانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه هێزه‌كانی گاردی وێژه‌ی كۆماری ئیسلامی به گازی فرمێسك‌ڕێژ هه‌وڵی تێكدانی كۆبوونه‌وه‌ی كه‌شاوه‌رزانیان داوه. خه‌ڵكی ئیسفه‌هان و كه‌شاوه‌رزانی به‌شدار بووی ئه‌و كۆبوونه‌و خوازیاری پشیتیوانی ته‌واوی دانیشتووانی ئه‌و ئۆستانه بوون.