كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی فه‌سڵی هه‌فت ته‌په، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تی به پێڕانه‌گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان له به‌رانبه‌ر بینای نوێنه‌ری مه‌جلیسی ڕژیم له شاری شووش كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی خوازیاری سه‌رنجدان به باروودۆخی پیشه‌یی و دامه‌زرانیان بوون. به وته‌ی یه‌كێك له به‌شداربووان، ئه‌گه‌ر كرێكارانی فه‌سڵی له‌م ساڵدا له‌سه‌ر كار دانه‌مه‌زرێن، كاتی دامه‌زرانیان تاكوو مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی داهاتوو دواده‌خرێت. هه‌رچه‌ند هیچ زه‌مانه‌تێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار نییه چوونكا سیاسه‌ته‌كانی ڕژیم دژ به كرێكارانه و له نێو كرێكاران دا، كرێكارانی فه‌سڵی و قه‌راردادی زۆرترین زۆڵمیان لێده‌چێت.