به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی ئازاد و یه‌كسانیخوازی شاری مه‌ریوان، ڕۆژی چوارشه‌ممه هاوكات له‌گه‌ڵ هاتنی ڕۆژی ٢٥ی نوامبر ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ توندووتیژی دژ به ژنان، له پاركی “میلله‌ت”ی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووان به به‌رزڕاگرتنی یادی ته‌واوی ژنانی گیابه‌خت كردووی سه‌ركۆتی ده‌وڵه‌تی، بنه‌ماڵه‌یی و كۆمه‌ڵگا، كه به‌رهه‌می كه‌لتووری پیاوسالار و چینایه‌تی و مه‌زهه‌به‌یان به‌رز ڕاگرت. له‌و كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر كێشه و گرفته‌كانی نێو كۆمه‌ڵگا به تایبه‌ت بواری ژنان، ڕێكخراوه‌كانی سه‌ربه‌خۆی ژنان و چوونیه‌تییان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ یاساكانی پیاوسالار و دژ به ژنی مه‌زهه‌بی باسكرا و له كۆتاییدا به بڵاوكردنه‌وه‌ی شیرینی ئه‌و ڕۆژه‌یان له ته‌واوی ژنان و پیاوانی به‌شداربوو پیرۆز كرد.