به پێی ڕاپۆرتهكان، دوای تێپەڕبوونی یەک مانگ بهسهر دەستبەسەر کردنی “کامیل ئەحمەدی”، توێژەر و هاوولاتیی دوو تابێعییهتی ئێرانی و بریتانیایی، چارەنووسی ناوبراو ههروا نادیارە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی لەو پەیوەندییەدا ههتا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، “کامیل ئەحمەدی ” نووسەر و لێکۆڵەری خەڵکی شاری نەغەدە کە لە چوارچێوەی چالاکیی مرۆڤناسی و بواری کۆمەڵایەتی و بوارەکانی پەیوەندیدار بە فەرهەنگی ناوچەیی، کۆچبەری، منداڵان و ژنان، مافی کەمینە نەتەوەییەکان پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کار دەکات و لە بواری ڕاگەیاندنیشدا پێشینە و ئەزموونی هەیە، رۆژی یەکشەممە ٢٠ی مانگی گهلاوێژ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمهوه لە شاری تاران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گوازرایهوه. ئهمه لهحاڵێكدایه كه دوای تێپەڕبوونی یەک مانگ بهسهر دەستبەسەر کرانی ناوبراو، هێشتا بڕیاری دەستبەسەر کردنی کاتی هەیە و تۆمەتەکەی پێ ڕانەگەیدندراوە. شایانی باسه، شوێنی ڕاگیرانی کامیل ئەحمەدی نادیارە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەشی بۆ دڵنیابوونهوه له چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.